مانگرتن و گردبوونەوەی دوکاندار لە شارە جیاوازەکانی ئێران
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گردبوونەوە و مانگرتنی دوکانداران و خانەنشینان لە شارە جیاوازەکاندا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە.

ناوەندی هەواڵ
مانگرتن و داخستنی بازاڕەکان و گردبونەوە ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری ئێران لە ١٢ی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد و خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی ئێرانیش بەردەوامە.
دوکانداران ناڕەزاییان بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ناسەقامگیری بازاری دراو و بڕیاری حکومەت بۆ زیادکردنی باجی کەرتی تایبەت دەربڕی و ژمارەیەک لە دوکانداران و بازرگانان لە شارەکانی ئیلام، فاس، ئەراک، و میناب، کازرون، تاران، ئەسفەهان، ئەهواز و درود گردبوونەوە و دوکانەکانیان داخست.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بە ناوی "تێکدەرانی بازار" فرۆشیارانی بازاریان تۆمەتبار کردووە و چەندین کەس لەژێر ئەم ناونیشانەدا دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە خانەنشیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران ناڕەزایەتییان بەرامبەر زیادکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بە ڕێژەی ٪١٠ دەربڕی.