ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەموارکردنەوەی یاسای چەکی پەسەند کرد
دوای ئەوەی هەزاران کەس لە ئەمریکا خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکرد یاسای بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەک هەموار بکرێتەوە کە بووەتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی پیران داواکارییەکەی پەسەند کرد.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی زیادبوونی تاوانەکانی بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەک لە وڵاتی ئەمریکا هەردوو لایەنی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستە ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە و ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەش هەموار کردنەوەی یاساکەی پەسەند کردووە.
تەمەنی هەر یەکێک لەو بکوژانەی کە ١٠ کەسیان لە هێرشێکدا بۆسەر سوپەرمارکێتی بوفالۆ کوشت و ٢١ کەسی دیکەش لە ئوڤالێی تەکساس لە هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەکدا کوژران، ١٨ ساڵە، ئەم هێرشانە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و هەزاران کەس لە واشنتۆن و ناوچە جیاکانی ئەمریکا ڕژانە سەر شەقام و داوایانکرد پێداچوونەوە بە یاسای بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەکدا بکرێت.