تەمەن تەنها ژمارەیە؛ بە تەمەنترین بەکارهێنەری پەڕەشووت
ژنێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ ڕیکۆردی بە تەمەنترین کەسی جیهانی شکاند بە بەکارهێنانی پەڕەشووت-پاراگلایدینگ.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆت لارسۆنی تەمەن ١٠٣ ساڵی سویدی، دوێنێ ٢٩ی ئایار، ڕیکۆردی جیهانی بۆ بە تەمەنترین بەکارهێنەری پەڕەشووت تۆمار کرد.
ڕۆت لارسۆن لە کاتێکدا خێزان و هاوڕێکانی لە فڕۆکەخانە چاوەڕێیان دەکرد، بەڵام ئەو لە ڕێگەی پەڕەشووتەوە لە شاری موتالای لە باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دابەزی و بە ئامادەبوونی یەکێک لە تۆمارکەرانی کتێبی گینس، ڕۆت ناوی چووە کتێبی گینسەوە وەک بە تەمەنترین بەکارهێنەری پەڕەشووت.
ڕۆت لارسۆن کە تەمەنی ١٠٣ ساڵ و ٢٥٩ ڕۆژە، ڕیکۆردی پێشووی ژنێکی ئەمریکی تەمەن ١٠٣ ساڵ و ١٨١ ڕۆژی شکاند.