بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا؛ چالاکی دژی هێرشی داگیرکاری

ژنانی کورد و ژنانی نێونەتەوەیی، لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارییەکانی پەدەکە و هێرشی حکومەتی عێراق بۆ سەر شەنگال، ناڕەزاییان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنان کورد لە ئەوروپا، ژنانی کورد و ژنانی نێونەتەوەیی لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکارییەکانی پەدەکە و هێرشی حکومەتی عێراق بۆ سەر شەنگال، گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی، ژنان بە ئازادکردنی کۆتر و نەخشاندنی دەستی ڕەنگاوڕەنگ لەسەر پانکارتی "نا بۆ شەڕ لە کوردستان" پەیامی ئاشتییان دا و ئیدانەی هێرشەکانیان کرد.

 

لە چالاکییەکەدا ئایشە ئیریس، وتەبێژی تەژەکە-ئە و زۆزان دێرک، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری ئەوروپا و سارا لەسەر ناوی ژنانی نێونەتەوەیی وتاریان پێشکەشکرد.

 

ژنانی نێونەتەوەیی گۆرانییەکانی "کوردستان" و "بێلا چاوۆ"ی ئیسپانییان وتەوە.