٣٠ کەس بە بیانووی بەشداری لە نەورۆزدا دەستبەسەرکران
لە ناوچەی بۆدروم لە تورکیا بە بیانووی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆزدا ٣٠ کەس دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی بۆدروم لە موغلا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتی تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە بیانووی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٠ی ئاداردا ٣٠ کەس دەستبەسەرکران.
ئەو ٣٠ کەسە گوازرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی بۆدروم، بەپێی زانیارییەکان وتنەوەی دروشمەکانی نەورۆز وەکو تاوان دانراوە و بەو بیانووە دەستگیرکراون.
ت.پ