"لەگەڵ دامەزراندنی ئەنجومەن و پەرەپێدانی پڕۆژەکان، بۆچوونی کۆمەڵگە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە"

ساجیدە ئەسەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی تیل مەجدەل سەر بە کانتۆنی حەسەکە، ڕایگەیاند، بە تێکۆشانیان دەتوانن هۆشیاری کۆمەڵگە و عەشیرەتە عەرەبەکان بەرەو واقیعی ژنان بگۆڕن، هەروەها کار بۆ پەرەپێدانی گشتی و ژنان دەکەن پڕۆژەکان.

سۆرگول شێخۆ

 

قامیشلۆ- دوای ئەو هەڵبژاردنانەی لە ساڵی ٢٠١٧ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، کۆمۆن و ئەنجومەنی شارۆچکە و شار و کانتۆنەکان دووبارە دروستکرانەوە تا ئەو کاتەی هەرێمەکان دامەزران، لەم کۆمۆن و ئەنجومەنانەدا هەموو پێکهاتەکانی هەرێم لەخۆدەگرن.

 

ژنان چالاکترینن لە ژیاندا

ساجیدە ئەسەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی تیل مەجدەل لە کانتۆنی حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی لە کاریگەرییەکانی پەروەردە و پەرەپێدانی پڕۆژەی گشتی و ژنان کرد و وتی: بەمەبەستی ئاشناکردنی کۆمەڵگە بە کار و ئامانج و خەباتیان، ئێمە میکانیزمی پەروەردە و کۆبوونەوە و سیمینارمان هەیە، سات بە سات، هەنگاو بە هەنگاو، کۆمەڵگە زیاتر و زیاتر لە دەوری کۆمۆن و ئەنجومەنەکان کۆبوونەوە، بێگومان ژنان چالاکترینن لە ژیاندا و وەک کانیاوێک دەڕژێن، بۆیە ئێمە گرنگی بە پەروەردەی ژنان و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوە و مەعریفەیان دەدەین و بەشدارییان لە ئەنجومەن و لیژنە و پێکهاتەکاندا پێدەکەین.

 

"هەوڵدەدەین پڕۆژە ئابوورییەکان پەرەپێبدەین"

ساجیدە ئەسەد ڕایگەیاند، لەپاڵ ڕێکخستنی کۆمەڵگە خەریکی پەرەپێدانی پڕۆژەن و قسەکانی بەم شێوەیە درێژکردەوە: کۆمەڵگە پێویستی بە پەرەپێدانی ئابووری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژانی سەختدا بێهێز نەمێننەوە، هەر بۆیە هەوڵی گەشەپێدانی پڕۆژە ئابوورییەکان لە کۆمەڵگەدا دەدەین، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی بێکاری لە هەرێم و بۆ ئەوەی ژنانی بەکاربەر بەرهەمدار بن لە کۆمەڵگەکەیاندا، پڕۆژەمان هەیە بۆ بنیادنان لە ڕۆژانی داهاتوودا.

 

"بۆچوونی خێڵە ناوخۆییەکانیش گۆڕدرا"

ساجیدە ئەسەد باسی لەوەشکرد، ئەو عەشیرەتە عەرەبانەی ناوچەکە کە کارەکانمانیان ڕەتکردەوە، ئەمڕۆ کارمان لەگەڵ دەکەن و وتی: بێگومان ڕێپێوانەکەمان شتێکی بچوک نییە، ئێمە گەورە بیر دەکەینەوە و گۆڕانکاری دەکەین، عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچەکە کارەکانمانیان پەسەند نەکرد، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە ئەم خەبات و تێکۆشانە بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکەیە، ئەوان هاتن و خۆیان ڕێکخست، لانی کەم، دەمانتوانی هۆشیارییەکە بەرز بکەینەوە لە هۆزەکان بەرەو بوونی ژن و کۆمەڵگە، بە گشتی گۆڕانکاری ڕوویدا و چەندین جار کۆبوونەوەمان لەگەڵیان ئەنجامدا و چەندین خاڵمان بۆ ڕوونکردەوە.

 

ساجیدە ئەسەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پڕۆژەکانی ژنان پەرەیان پێبدرێت و لە کۆتاییدا دەڵێت: پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پەرە بە پڕۆژەکانی ژنان بدەن، وەک کارگەی دروستکردنی کەرەستەی کۆن و تابلۆ و چەندین پڕۆژەی دیکە. چونکە ژنان لەم هەرێمەدا هونەرێکی شاراوەیان هەیە و دەبێت هاوکاری بکرێن.