وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ئاماری نوێی بڵاوکردەوە

لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٨١٩ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٣ هەزار ٩٣٤ كەسیش برینداربوون

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە و وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو:

 

بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٨١٩ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٩٣٤ كەس، ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ كەس لە غەزە كوژراون و ١٤٢ـی دیكەش بریندار بوون.

 

١٦٥ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، نزیكەی ٣٥٠ هەزار هاوڵاتیی نەخۆش لە غەززە بەبێ چارەسەرن، وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.