چالاکییەکانی هیندستان لە ٢٥ وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە

دوای دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن لە شاری کۆلکەتا لە هیندستان، زۆرێک لە وڵاتان ئەو تاوانەیان شەرمەزار کرد و هەزاران کەس لە ٢٥ وڵاتەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای دادپەروەرییان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هەزاران هیندی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین لە زیاتر لە ١٣٠ شاری ٢٥ وڵاتدا بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کرد و داوای دادپەروەرییان کرد، ئەم ناڕەزایەتییانەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەیەکی شاری کۆلکەتا لە هیندستان دەستدرێژی کرایە سەر پزیشکێکی ڕاهێنراو و کوژرا.

 

ئەو چالاکییانەی کە لە ژاپۆن و ئوسترالیا و تایوان و سەنگافورە بە گروپی گەورە و بچووک دەستی پێکرد، لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپادا بڵاوبوونەوە و ٦٠ خۆپیشاندان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی بۆ دانرا.

 

جگە لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە کوشتنی ئەو خوێندکارە دەرچووە تەمەن ٣١ ساڵەی، کە لە ٩ی ئابدا ئەنجامدرا، دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانەی پزیشکی کە "ڕ.ج" پەروەردەی تیادا وەردەگرێت و تۆمەتبارێک دەستگیر کراون.

 

"ئێمە لە بەرامبەر زوڵم و دڕندەیی تووشی سەرسوڕمان بووین"

لەو چالاکییەدا کە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو، دەیان ژن بە جلوبەرگی ڕەشەوە لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەوە و گۆرانی بەنگالییان گوت و پانکارتیان هەڵگرتبوو، کە داوای لێپرسینەوەیان لە کار و سەلامەتی ژنانی هیندستان دەکرد. یەکێک لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکە بە ناوی دیپتی جەین وتی: لە بەرامبەری زوڵم، دڕندەیی و ڕێزنەگرتن لە ژیان تووشی سەرسوڕمان بووین.