هەشت ڕۆژە زانیاری لە بارەی ئەفسانە شاهی شاخەوانەوە نییە

ئەفسانە شاهی، شاخەوانێکی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا، هێشتا لە زانیاری لەبارەیەوە نییە و بنەماڵەکەی بێ ئاگان لێی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەفسانە شاهی، شاخەوانێکی تەمەن ٣٢ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی بۆکانەوە تێپەڕیوە، هێشتا بێسەروشوێنە و نەبوونی هەواڵ لەسەر بارودۆخی ئەم شاخەوانە نیگەرانی خێزانەکەی و دەوروبەری زیاتر کردووە.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، ئەفسانە شاهی لە دوای ٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و بێبەش بووە لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکەی و هاوڕێیانی.

 

ئەم شاخەوانە خەڵکی بۆکانە، ٣٠ی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیەوە دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

 

تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم شاخەوانە لەبەردەستدا نییە.