لە زیندانی ژنانی باکرکۆی سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر ٣٣ زیندانییدا سەپێندرا

 لە زیندانی ژنانی باکرکۆی، ٣٣ زیندانی بەهۆی نووسین و داواکارییەکانیانەوە سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە زیندانی ژنانی باکرکۆی، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤، لەژێر ناوی گەڕان پشکنین بۆ دوو قاوشی ژنان کراو دەستیان بەسەر کەلوپەلی زیندانییەکاندا گرت و سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپاندن.

 

بەپێی هەواڵەکانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، لە کاتی گەڕان و پشکنیندا دەست بەسەر نامە و داواکارییەکانی زیندانییەکاندا گیراوە، کارگێڕی زیندانەکە بانگەشەی کردووە کە ئامێرەکان لە ناوچەی هاوبەشدا بوون و بەبیانووی ئەوەی گوایە "چالاکیەکانی پەروەردەی ڕێکخراوەکەیان ئەنجامداوە یان ئەنجامی دەدەن" سزای ١١ بۆ ١٣ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسی بەسەر ٣٣ زیندانیدا سەپاندووە.

 

سزاکە بە گشتی درا

زیندانییەکان ڕایانگەیاند، ئەوانە ئامێری خۆیانن و داواکارییان بۆ ئەمە تۆمار کردووە، بەڵام کارگێری بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەندێک ئامێر هی هەموو زیندانییەکانە و دەیەوێت سزاکە بە گشتی بسەپێندرێت، لەسەر بنەمای ئەمەش چوارەمین دادگای باکرکۆی سزای زیندانیکردنی ١١ بۆ ١٣ ڕۆژ بۆ هەر زیندانییەکی ژن پەسەند کرد کە گوایە "چالاکییەکانی پەروەردەی ڕێکخراوەکەی ئەنجام داوە یان ئەنجامی دەدات".

 

ئەو ژنانە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم بڕیارە و تانەیان لە دادگای تاوانە قورسەکانی یەکەمی باکرکۆی دا، بەڵام دادگا سزا قورسەکەی پشتڕاستکردەوە.