نێرگس محەمەدی داوای بەشداریکردن لە هەڵمەتی "هاودەنگی دژی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن" دەکات

نێرگس محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ هەڵمەتی "هاودەنگی لە دژی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن"ی دەستپێکرد و داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری بکەن بە مەبەستی وەستاندنی هەر جۆرە دەستدرێژییەک کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و زیندانییان دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ سێشەممە ٤ی حوزەیران، نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەر کراوە، هەڵمەتێکی بەناوی "هاودەنگی لە دژی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن" دەستپێکرد، جەختی لەسەر پێویستی ڕاپۆرتکردن و دادگاییکردن و پشتیوانیکردنی زیانبەرکەوتووان کردەوە، بانگەوازی کرد لەسەر هەمووان بەشداری هەڵمەتی وەستاندنی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بکەن، بەتایبەتی لەسەر زیندانەکان و دژی خۆپیشاندەران.

 

لە بەیاننامەکەدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دەستدرێژی و هەراسانکردن دەتواندرێت وەک ئامرازێکی وێرانکەر لەلایەن هەندێک ڕژێمی سیاسییەوە بەکاربهێنرێت بەرامبەر بەو کەسانەی وەک جیاواز سەیر دەکرێن وتی: پێمان وایە دەستدرێژی و ئازاردانی زایەندی ئامرازی ئەشکەنجەدان، هەڕەشەن ، و دانپێدانانەکانە لە دەستی دەسەڵاتدا کە لە ڕێگەیەوە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەدەن و خۆپیشاندەران ناچار دەکەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، مێژووی هاوچەرخی ئێران و بەتایبەتی لە شەستەکاندا، کارەساتی “کەهریزاک” هەندێک لە بەرپرسان دانیان بەوەداناوە، دەستدرێژی زایەندییان لەسەر زیندانییەکان کردووە، لە لایەک سەرکردە و ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە کارەساتە مرۆییانە لە بەردەم گەلی ئێراندا نەبیندراون، لە کاتێکدا گێڕەرەوە و زانیاریدەرانی دەستدرێژی زایەندی هەمیشە دادگایی کراون و سزا دراون، سزادانی گێڕەرەوەکان خواستی بێدەنگکردنی هەموو زیانبەرکەوتووان و ڕزگاربووانی ئەم جۆرە سەرکوتکردنە دەردەخات و بە دڵنیاییەوە ژمارەیەکی نادیار بەم هۆکارە بێدەنگ بوون، هەروەها سەربەخۆیی نەبوونی سیستمی دادوەری لە کۆماری ئیسلامیدا دەردەخات.