دوای ٣١ ساڵ لە دەستگیرکردن، بە چەپڵە و هەلهەلە پێشوازی لێکرا

گولسەر ئۆزبای، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوای ٣١ ساڵ و ٦ مانگ لە زیندان ئازاد کرا، لە وان بە چەپڵە و هەلهەلە پێشوازی لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵسەر ئۆزبای تەمەن ٦٣ ساڵ، دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر ئازادکرا، لە وان لەلایەن دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم بە هەلهەلەو چەپڵە لێدان پێشوازی لێکرا.

 

بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" پێشوازی لێکرا و گوڵسەر ئۆزبای بانگی ژنانی کردو پەیامی تێکۆشانی دا.

 

گوڵسەر ئۆزبای کێیە؟

گولسەر ئۆزبای لە ١٢ی تەمووزی ١٩٩٢ لە ئاگری دەستگیرکرا، دادگای ئاسایشی ویلایەتی قەیسەری سزای بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و یەکێتی وڵات" زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند.

 

گوڵسەر ئۆزبای کە لە زیندانەکانی ئاگری، نەوشەهر، ئەرزروم و میدیات و بەیبورت زیندانی کرابوو، لە کۆتاییدا بۆ ماوەی ٥٥ ساڵ لە زیندانی ژنانی شاکران زیندانی کراوە.