پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مانەوەی هیزەکانی لە عێراق و سووریا دا
بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە و چەند پارتێکی دیکە، پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مانەوەی هیزەکانی لە عێراق و سووریا دا، بەمەش درێژە بە هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی باشووری کوردستان و باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات.

ئەنقەرە
پێشنیاری درێژکردنەوەی دەسەڵاتی شەڕی سنووری لە باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بە سەرۆکی تورکیا دراوە، پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتی کرا.
دوای گفتوگۆکردن، بڕیاری جەنگ بۆ دەنگدان پیشنیار کراو پێشنیارەکە بە دەنگی ئاکەپە-مەهەپە، ئی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە و نوێنەرانی پارتی دەوا پەسەند کرا.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "هەدەپ" و جەهەپە بە "نەخێر" بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد، لە کۆی ئەندامانی پەرلەمان، ٣٥٧ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا و ١٦٤ پەرلەمانتار بە "نەخێر" دەنگیان دا.