لە ئەسیوبیا تا ساڵی داهاتوو ٢٠٠ ملیار نەمام دەڕوێندرێت
ماوەی چوار ساڵە حکومەتی ئەسیوبیا هەڵمەتی دارستانسازی ڕاگەیاندووە و ئامانجێتی تا ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠٠ ملیار نەمام بڕوێنێت.

ناوەندی هەواڵ
حكومەتی ئەسیوپیا لەساڵی ٢٠١٩ەوە هەڵمەتی دارستانسازی ڕاگەیاندووە، بەناوی شوێنی سەوز، ئامانجێتی تا ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠ ملیار نەمام بڕوێنێت.
لە هەڵمەتی یەکەم ٧ ملیۆن ژن بەشداری نەمام ڕواندن بوون
هەڵمەتی یەكەم ساڵی ٢٠١٩ بوو تەنها لە ماوەی دوانزە كاتژمێردا، بە بەشداری ٢٣ ملیۆن کەس کە ٧ ملیۆنیان ژن بوون، ٣٥٣ ملیۆن نەمام ڕوێندران، هەڵمەتی دووەمیش ساڵی ٢٠٢٢ بوو بە هەردوو هەڵمەتەکە ٦ ملیار نەمام ڕوێندران.
سەرەڕای ئەو هەڵمەتانە تا ئێستا ڕێژەی سەوزایی ئەو وڵاتە ١٥٪یە، حكومەت دەیەوێت لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا ڕێژەكە بگەیەنێتە ٢٥٪.