ژمارەی قوربانیان گەشتە ٣ هەزار و ٣٨١ کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە، گەشتە ٣ هەزار و ٣٨١ کەس.

ناوەندی هەواڵ
لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ، ٦ی شوبات، کە لە مەڕەش و دیلۆک ڕوویدا و ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە نێو داروپەردووی باڵەخاندا بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە و تا ئێستا گەشتووەتە ٣ هەزار و ٣٨١ کەس.
ژمارەی کوژراوان لە زیادبووندایە
بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و فریاکەوتن (ئافاد) ڕایگەیاند، تا ئێستا سێ هەزار و ٣٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٤٢٦ کەسیش برینداربوون، ٧ هەزار و ٨٤٠ کەسیش بە زیندووی ڕزگارکراون.
جێی ئاماژەیە لە دوێنێوە زیاتر لە ١٣٠ بوومەلەرزەی بچووک لە مەرەش ڕوویداوە.