عێراق لە پلەی ١٦٦دایە و خراپترین وڵاتە بۆ ژنان
هەڵسەنگاندنێک بۆ باشترین و خراپترین وڵات بۆ ژنان دەریخستووە کە لەدوای هیندستان و ئەفغانستان، عێراق خراپترین وڵاتە کە ژنان ناتوانن ماف و ئازادییەکانی خۆیانی تێدا دەستەبەر بکەن.

ناوەندی هەواڵ
بە پێی هەڵسەنگاندنێکی پەیمانگای جۆرج تاونی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی زانستی و کراوە، عێراقیش لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتەکانە بۆ ژنان و لەپلەی ١٦٦ەمین دایە.
هەڵسەنگاندنەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراو، باشترین و خراپترین وڵات بۆ ژنان هەڵسەنگێندراوە، بەو پێیەش عێراق لە پلەی ١٦٦دایە و چوار پلە لەدوای ئەفغانستانە بۆ خراپترین وڵات بۆ ژنان، لەسەر بنەمای یەکسانی پێدانی هەلی کار، ئازادی ڕادەربڕین، مافی بڕیاردان لە چارەنووس و ژیانی تاکەکەسی و جێگیرکردنی مافی ژن لە یاسادا.
لە ڕیزبەندی هەڵسەنگاندنەکەدا هیندستان بە خراپترین و مەترسیدارترین وڵات بۆ ژنان دانراوە، پاشان ئەفغانستان، سوریا، یەمەن و پاکستان دێت، لەدوای ئەوانیشەوە وڵاتی عێراق بە پلەی ١٦٦ دێت.
لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی پەیمانگای جۆرج تاون، وڵاتی ئایسلاند، دانیمارک، نەرویج و فینلەندان باشترین وڵات بۆ ژنان.