"کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل تاوانێکی سیاسییە"
بەیاننامەیەکی ناوەندی زانستی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە کە " لە سەردەمێکدا ناگیهان ئاکارسەل بە جۆش و خرۆشەوە، بە هێز و ئیرادەیەکی زۆرەوە لە ڕێگەی زانستی ژناندا کاری کردووە بۆ دروستکردنی کلتوری ژنان، کە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکرێت".
شەهبا/مەنبەج
تاوانی شەهیدکردنی ئەکادیمیست و ئەندامی ناوەندی زانستی ژنان ناگیهان ئاکارسەل لە هەرێمی کوردستان، ناڕەزایەتی چین و توێژەکان و فیمێنیستەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە دوای خۆیدا هینا، لەلایەن ناوەندەکانی ژنۆلۆژیەوە بەیاننامەیان بڵاوکردەوە بۆ ئیدانە کردن و بەسزا گەیاندنی تاوانبارانی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و یەکخستنی ڕیزەکانی ژنان.
٤ی تشرینی یەکەم، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، ناگیهان ئاکارسەل ئەکادیمیست و نوسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولە شەهیدکرا.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ناوەندی توێژینەوەی زانستی ژنان لە عەفرین و هەرێمەکانی شەهبا، هەروەها لە مەنبەج، داوایان لە ژنانی کوردستان کردووە فشار بخەنە سەر حکومەت بۆ تیشک خستنەسەر بەئامانجکردنی ناگیهان ئاکارسەل، بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی تاوانەکە و بەرزکردنەوەی دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی".
ناوەڕۆکی بەیاننامەکە بەم شێوەیە: " بە توندی ئەم تیرۆرکردنە سیاسییە ڕەتدەکەینەوە، کە یەکێکە لەو تیرۆرکردنە سیاسییە فاشیزمانەی هێزە دەسەڵاتدارەکان کە دژی سەرجەم ژنە بەرخۆدانکارەکان ئەنجامی دەدەن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە زوترین کاتدا بە دوای ئەنجامدەرانی ئەم تیرۆرکردنە بگەڕێن، کە تیرۆرکردن پەرەی سەندووە، ئەم دڕندەییە وادەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر سێبەری بەرزبوونەوەی زەریای شۆڕشی ژنانەوە".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، شەهید ناگیهان ئاکارسەل ماوەیەکی زۆری لە خەباتی ئازادی ژنانی کوردستاندا بەسەربردووە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژنامەگەری ژنۆلۆژی "زانستی ژنان" کردووە و ساڵانێک زیندانی کراوە لەسەری.
لە کاتێکدا ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای زانستی ژنان بە جۆش و خرۆشەوە، بە هێز و ئێرادەیەکی زۆروە لە ڕێگەی زانستی ژنانەوە کاری کردوە بۆ دروستکردنی کلتوری ژنان، بەڵام بە عەقڵیەتی هێزە داگیرکەرە توندڕەوەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرکرا، جەختی کردوەو کە بە نەمری دەمێنیتەوە، بە بەرزکردنەوەی خێرای شۆڕشی ژنان لە هەموو پارچەکانی کوردستان.
لە کۆتایی بەیامننامەکەدا ئاماژە بەوەکرا، پێویستە فشار بخرێتە سەر حکومەت بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر تیرۆرکردنی سیاسی و ئاشکراکردنی تاوانباران.