نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەنگلادیش دەکات
سیۆبان مولالی، شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بەنگلادیش داوای پاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤی کرد
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/11/20221110-20221110-almadt-jpg40ca67-image-jpg59db38-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سیۆبان مولالی، شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەنگلادیش دەکات، بەتایبەتی بۆ مەبەستی دەستدرێژی و هەراسانکردنی سێکسی و هاوسەرگیریی منداڵان و کاری زۆرەملێ، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد کە کاربکەن بۆ بەدەستخستنی ماف و پاراستنی قوربانییەکان.
سیۆبان مولالی، لە سەردانەکەیدا بۆ بەنگلادیش، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی بازرگانی پێوەکردنی هاوڵاتیتان لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕزگاربووان و قوربانیانی بازرگانیکردن ڕاپۆرتێکی ئەنجامدا، لەنێویاندا ئەوانەی بازرگانییان پێوەکراوە بە مەبەستی دەستدرێکی سێکسی، کارپێکردنی زۆرە ملێ، کۆیلایەتی ناوماڵ، منداڵ و هاوسەرگیریی زۆرەملێ.
لە بەیاننامەکەی سیۆبان مولالی، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاندووە، "پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن و دەستەبەرکردنی هاوکاری و پاراستن بەبێ جیاوازی بۆ هاوڵاتیانی بەنگلادیش".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی "هەوڵی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە منداڵان کردووە، لەوانەش لە ڕێگەی باشترکردنی ڕێژەی تۆمارکردنی لەدایکبوون بۆ هەموو کۆمەڵگاکان و کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیری منداڵان، هەروەها گرنگی زیادکردنی دەرفەتەکان بۆ کۆچی سەلامەت و بەردەوام، بەتایبەتی بۆ کۆچبەرانی ژن".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گۆڕانی کەشوهەوا بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ناوچە کەنارییەکان هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوارەبوون و کۆچکردن، ئەمەش مەترسییەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی زیاد دەکات لەگەڵ جوڵەی منداڵان و خێزانەکان بەبێ هەبوونی پاراستن، بژێوی ژیان و شوێنی حەوانەوەی سەلامەت و گونجاو.