نزیکەی ٨٠ ساڵی دەوێت تا یەکسانی جێندەری بۆ ژنان دەستەبەرببێت

بە پێی ئاماری٤٧ وڵات کە ساڵی پار هەڵبژاردنیان ئەنجامداوە ژنان بە تێکڕا ٪٢٥.٨ کورسییەکانیان بەدەستهێناوە، بەڕازیل ژمارەیەکی پێوانەیی بە خۆیەوە بینیوە و نزیکەی ٤ هەزار و ٨٢٩ ژنی ڕەشپێست خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر بنەمای داتاکانی ٤٧ وڵات کە ساڵی پار هەڵبژاردنیان ئەنجامداوە، ژنان بە تێکڕا ٪٢٥.٨ کورسییەکانی بەدەستهێناوە، کە ئەمەش بەڕێژەی ٢.٣ خاڵ زیادیکردووە لەگەڵ دوایین جار کە هەڵبژاردنەکان ئەنجامدراون.

 

لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا ساڵانە بە ڕێژەی ٪٠.٤ پشکی ژنان زیادیکردووە لە ئۆفیسی پەرلەمان و ڕێژەکەی بووەتە ٪٢٦.٥، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕێژەی زیادبوونەی ژنان نزیکەی ٨٠ ساڵی دەوێت تاوەکو یەکسانی جێندەری بەدەستدێت و ڕێژەی بەشداری ژنان لەگەڵ پیاوان یەکسان دەبێت.

 

هۆکارەکانی وەک: قەیرانەکانی کەشوهەوا، دەستدرێژی و هەراسانکردنی ژنان، توندوتیژی جەستەی، دەروونی زارەکی، جەنگ و ململانێ سیاسیەیکان بەشێوەیەکی گشتی هۆکاری کەمکردنەوەی ژنانە لە بەشداری کردنی کایە سیاسییە کاریگەرەکان، ئەمەش دیاردەیەکە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تایبەت نیە بە ناوچەیەکی دیاریکراوەوە.

 

سەرباری ئەوەی ڕێژەی بەشداری کردنی ژنان لە کایەی سیاسیدا وەک پێویست نیە، بەڵام پێشکەوتنی ژنان هەست پێدەکرێت کە لە هەوڵی سەلماندنی پێگە و ڕۆڵی خۆیاندان، بەرازیل ژمارەیەکی پێوانەیی بە خۆیەوە بینی و ٤ هەزار و ٨٢٩ ژنی ڕەشپێست خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید کردووە لە کۆی ٢٧ هەزار ژن کە خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە.

 

لە ئەمریکا ٢٦٣ ژن لە خولی ناوەڕاستی کۆنگرێسدا وەستابوون و ئەمەش بە ژمارەیەکی پێوانەی دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتە، لە فەرەنسا ٣٢ کاندید بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی نوێ هەڵبژێردران، کە بەرزترین ئاستی لە هەموو کاتێکدایە کە لەسەدا ٥.٨ی کۆی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانییە.