"جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ دەبێتە زیادبوونی ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ئاشتیدا"

 ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕێگەی سینەڤزیۆن و ڕاپرسیەوە، بە سیمینارێک ژنانیان هۆشیار کردەوە

سلێمانی

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-سی دی ئۆ لە شاری سلێمانی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە هاوبەشی ڕێکخراوی سی دی ئۆ، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بە بەشداری کردنی ژنان ئەفسەر لە دامودەزگا حکومی و سەربازیەکاندا، لە ڕێگەی سینەفزیۆن و پێشکەشکردنی چەندی ڕاپۆرتی ڕێگریەکانی ژنان لە کایە کۆمەڵایەتیەکان، لە لایەن داستان ئیبراهیم، ڕێپێدراوی شەش لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێکی بۆ زیادکردنی ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ئاشتی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشکرد.

 

داستان ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای هەستکردن بە کەمی ڕێژەی ژنان لە کایە سیاسیی و سەربازیەکان، بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایس لە ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا ئەم بڕیارە دەرچووە، لە ڕێگەی ئەو بڕیارەوە ژنان بەشداری کایە سەربازیەکان بکەن، بەردەوام لە ڕێگەی بەشداری کردنیانەوە پۆستی باڵا هەڵببژێرن، پێویستە لە کاتی دروستبوونی لیژنەی ناکۆکی و سەردانی کردنی وڵاتاندا ژنان تێیدا بەشداری بکەن، بەهۆی ئاشتی خوازی ژنانەوە پێویستە لە شاندەکانی ناردنی ئاشتیدا ژنان ڕۆڵی بەرچاویان پێ بدرێت، بەردەوام هەوڵ بۆ پاراستنی ژنان بدرێت، پێویستە لە ڕێگەی یاساکانەوە کوشتنی ژنان لە لایەن تاوانبارانەوە لێخۆشبوونی گشتی نەیان گرێتەوە، پێویستە لە دادگاکاندا ژنان بە دیدێکی ژنان کارەکانیان لە بەرامبەر مافە ڕەواکانی ژنان بەدی بهێنن.

 

"بوونی ژنان لە تەواوی سێکتەرەکانی سەربازی و کارکردندا"

دنیا عەلی، کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و ڕاهێنەر لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، باس لەوەدەکات، کوشتنی ژنان لە جەنگەکانەوە تا چەندین هۆکاری دیکە ژنان لە لایەن پیاوانەوە دەکوژرێن، بەردەوام لە ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا بەکار دەهێندرێن، هەبوونی بڕیاری ١٣٢٥ بڕیارێکە بۆ چەسپاندنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە دەوڵەت و تەواوی سێکتەرەکانی ژنان بوون و وجودیان هەبێت. وتیشی: ژنان لە کاتی جەنگ و پشێویەکان یەکەم لایەنن هێرشیان لە لایەن داگیرکەرانەوە دەخرێتە سەر، پێویستە پێگەی ژنان و فکری ژننان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەتدا بوونی هەبێت.