لە هێرشەکانی ئیسرائیل ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا

لە هێرشی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر شاری حەسبا لە باشووری لوبنان ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئاژانسی هەواڵی لوبنانی بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بە فڕۆکە شاری حەسبای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، ٢ لەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستدا کارمەندی تەلەفزیۆنی مەیادین بوون لە لوبنان. هەروەها ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان کارمەندی مەنار تیڤی بووە، کە زمانحاڵی حزبوڵا بووە.