دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریا بەڕێوەچوو

ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریای ئیدلب دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا ١٥ ئەندام و سەرۆکی پەرلەمان و جێگر هەڵبژێردران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریای ئیدلب دووەمین کۆنفرانسی خۆی لە بینای ئەنجومەنی ئیدلب خەدرا (ئەنجومەنی سەوزی ئیدلب) بە دروشمی "خەباتی ئێمە زامنی شۆڕشی ژنان و بنیادنانی سووریای دیموکراسییە" ئەنجامدا.

 

ئەندامانی ئەنجومەنی لقی ئیدلب، ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی ژنان، حیزب و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زێنۆبیا بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

 

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئایندەی سووریای ئیدلب، ناهید ئەلنەهاس قسەی کرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.

 

"ژنان لە دژی ئەم سەختییانە تێکۆشینیان کرد"

ناهید ئەلنەهاس باسی لەوەکرد، بەستنی کۆنفرانس لە سەر بنەماکانی وەک یەکگرتوویی ژنان، هۆشیاری و ڕێکخستنی بوون سەلمێنەری ئەم پڕۆسە هەستیار و چارەنووسسازەیە کە تێداین.

 

ناهید ئەلنەهاس جەختی لەسەر ئەو سەختییانە کردەوە کە ڕووبەڕووی ژنان بوونەتەوە لە ململانێ و شەڕی سووریا و ئاگاداری کردەوە کە ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو سەختییانە، خۆیان ڕێکخستووە و یەکگرتوو بوون و نیشانیاندا کە دەتوانن سەرکردایەتی پرۆسەکە بکەن و لە جێبەجێکردنی ئاسایش، گەڕاندنەوەی مافەکان، ڕۆحی ئاشتی جێگەی خۆیان بگرن.

 

پاشان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەنجانی ئەنجومەنی ئیدلب بەتول ئەل دەرویش دیدگا سیاسی و ڕێکخستنییەکانی ئەنجومەنەکەی خوێندەوە.

 

دوای ئەوە بۆ چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنان بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵسەنگاندن کرا. لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ئەندامان ١٥ ئەندام و سەرۆکی پەرلەمان و جێگریان بۆ کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ژنانی ڕێخستنی پارتی ئایندەی سووریای ئیدلب هەڵبژارد.

 

هەروەها کۆنفرانسەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات کە خاڵە سەرەکییەکانی بریتین لە:

 

پەرەپێدانی هۆشیاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لە ڕێگەی سیمینار و کۆبوونەوە و پانێڵەوە.

پێویستە سەردانی ئەندامان بکرێت و ژمارەی ئەندامان و لایەنگران زیاد بکرێت.

پێویستە سەردانی ژنانی ئیدلب بکەن بۆ ئەوەی بیرۆکە و ئامانجی حیزبیان پێ بگەیەنن.

پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانی ژنان لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووک و خولی پیشەیی.

پێویستە تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان زیاتر بکرێت.

بنەمای یەکسانی نێوان ژن و پیاو چالاک بکرێت و پەرەی پێبدرێت.

پێویستە پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە و یەپەژە بکرێت.

پێویستە پشتیوانی تەواوی ئەو بڕیارنامانە بکرێت کە ئاشتی بەرقەرار دەکەن و کۆتایی بە ئازارەکانی ژنان بهێنن.