٩ کەس لە لێکۆڵینەوەکانی نارین گوراندا دەستگیرکران
لێدوانەکانی داواکاری گشتی بۆ ئەو کەسانەی لە بەدواداچوونەکەی دۆسیەی نارین گوران دەستبەسەر کراون، کۆتایی هات، ڕاگەیەندرا کە ١٠ کەس ئازاد کران و ٩ کەسیش بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.
ناوەندی هەواڵ
نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان لە ٢١ی ئاب لە گوندی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان سەر بە ئامەد بێسەروشوێن بوو، دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی بە دووری ٢ کم لە گوندەکەوە لە ڕووباری ئێگەرتوتماز دۆزرایەوە. پەیوەند بە کوشتنی نارین گوران ٢٤ کەس دەستبەسەر کران.
نەڤزات بەختیار، دانی بەوەدا ناوە کە تەرمی نارینی لە ڕووبارەکەدا شاردووەتەوە، دەستگیر کرا.، پیاوی ئایینی گوندەکە دوای ئەوەی لە بنکەی پۆلیس دانپێدانانی کرد، ئازاد کرا، دوای لێدوانەکانیان لە بنکەی پۆلیسدا ٢٢ کەس ڕەوانەی دادگای ئامەد کران.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ ٢٢ کەس کە دایکی نارین و باوکی و ٢ برا و ٣ مامی تیادایە، نزیکەی ١٢ کاتژمێر بەردەوام بوو.
دوابەدوای ئەو دانپێدانانە، داواکاری گشتی عارف گوران، باوکی نارین گوران و ١٠ کەسی دیکەی ئازاد کرد، کە بریتین لە یوکسەل گوران، دایکی نارین گوران، براکەی ئەنیس گوران و لەنێویاندا ٩ کەس بە داواکاری دەستگیرکردن و٣ کەسیشیان بە داواکاری کۆنترۆڵکردنی دادوەرییەوە ڕەوانەی دادگاکران.
دایکی یوکسەل گوران و براکەی ئەنیس گوران تۆمەتبار کرابوون بە "بەشداریکردن لە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست"، ئامۆزاکانی محەمەد کایا و بیرسەن گوران، پووری ماشاڵا گوران، کرێکارانی سەلیم گوران، مەهمەت سەلیم ئاتاسۆی، ڕەمەزان ئەتاسۆی و مەهمەت شەڤیک کایا هاوسەری پووری، کچ مامی نارین، مەلیکە گوران بە تۆمەتی "یارمەتیدانی تاوانبارەکە، لە لەناوبردنی بەڵگەکان" و مامی فوات گوران بە هۆکاری " لە ناوبردنی بەڵگە" ڕەوانەی دادگا کران و هەروەها مامی نارین، بە ناوی کورتلۆش گوران و ئۆمەر فاروق گوران لەژێر کۆنترۆڵی دادوەریدا ڕەوانەی دادگا کران.
عارف گوران باوکی نارین و ئامۆزاکانی ئۆگوڵجان و عوسمان و هێڤران گوران، مەلیک گوران خاڵی و پووری عەزیزە کایا و کرێکاری سەلیم گوران، عومەر ییڵدز ئازاد کران.