هاوپەیمانی ١٨٨: پێویستە ڕەشنووسی هەموواری یاسی باری کەسێتی هەڵبوەشێتەوە
هاوپەیمانی ١٨٨ داوای کشانەوەی ڕەشنووسی پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی عێراقی کرد، کە کارپێکراوە بۆ پاراستنی کەرامەتی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و پاراستنی منداڵان و خێزان.
عێراق
ئێوارەی دوێنێ، ٧ی ئەیلوول، هاوپەیمانی ١٨٨ لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، کە هەموو شارەکانی عێراقی گرتەوە و داوایان کرد، ڕەشنووسی پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ هەڵبوەشێتەوە.
نەدا ناتق، ئەندازیار وتاری هاوبەشی ناڕەزایەتییەکانی خوێندەوە و وتی: لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادییە گشتیەکان لە چەند شارێکەوە ڕوویان لە بەغدای پایتەخت کرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران بوەستن و ڕەتکردنەوەی ڕەهای خۆیان لە پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی دووپات بکەنەوە.
لە وتارەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، "قەیرانی سیستمی حوکمڕانی تائیفی و گەندەڵی خەریکە ئاڵۆزتر دەبێت، کێشەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، ژیان، ئاسایش، خزمەتگوزاری، تەندروستی، پەروەردەیی، نیشتەجێبوون و کێشەکانی دیکەی خەڵک قووڵتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمینەی دەسەڵاتدار بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەرکردنی یاسایەک کە لەگەڵ دەستوور و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە پابەندکارەکاندا و ئەو بارودۆخەی کە وڵاتەکەمان لە ئێستادا پێیدا تێدەپەڕێت، ناگونجێت".
لە وتارەکەدا شکستی هێزە دەسەڵاتدارەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانە گشتییەکان و بێباکییان بەرامبەر بە کێشەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، نەبوونی ڕۆڵیان لە مامەڵەکردنێکی شیاو لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییە داواکارانەی کە وردە وردە دەستیان کرد بە زیادبوون و نەبوونی دەسەڵات بەسەر "دزی سەدە"دا خرایەڕوو، ئەوەش هاتووە، " سەرەڕای ئەو عەیبانەی بەسەر ئەم خولەی پەرلەماندا هات، هەر لە چاودێریکردنی حکومەت و یاسادانان بۆ یاسا گرنگەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، کەچی کوتلەیەکی سیاسی کە تەنها نوێنەرایەتی ژمارەیەکی سنوردار لە نوێنەرانی پەرلەمان دەکات، هەوڵدەدات پێشنیارێک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی پەسەند بکات لە هەوڵێکدا بۆ بەردەوامکردنی ڕێباز و کاریگەری و کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی ١٨٨ بزووتنەوەیەکی سیاسی و پەرلەمانیی دژایەتیکردنی هەمووارکردنەکەیە، چالاکییە بەرفراوان و جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەدەبات و بەدواداچوون بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دانیشتنی ٣ی ئەیلوولی بۆ خوێندنەوەی دووەمی هەموواری یاساکەی هەڵوەشاندەوە، ئەوەش هاتووە، "هاوپەیمانی ١٨٨ هەوڵدەدات پاڵنەر بێت بۆ ئەوەی ئەو پێشنیارە بکشێتەوە و ڕەوانەی حکومەت بکرێت، کە دەتوانرێت بە گفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتی فراوان دەستپێبکات پێش ئەوەی دەست بە هەر هەمووارکردنێک بکات، کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی دەستوور و پێشێلکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە مافەکانی مرۆڤ، ژنان و منداڵان دەپارێزێت.