جولەمێرگ، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئێشکگری بەڕێوەبرا

شەوی ڕابردوو پەرلەمانتاران تا سەرلەبەیانی لە دژی بڕیاری دانانی قەیومێک بۆ شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگرییان بەڕێوەبرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوێنێوە ناڕەزایەتییەکان دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانییەکەدا، کە لە پشکی دەم پارییە، بەردەوامە، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیان، چیگدەم کیلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر، هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە و پەرلەمانتارانی دەم پارتی چالاکی ئێشکگرییان بەڕێوەبرد.

 

پەرلەمانتاران لە شەقامی بولڤار، کە بینای قەیومی لێیە، دەستیان بە دانیشتن کرد، سەدان پۆلیس هێنرانە ئەو ناوچەیەی پەرلەمانتاران تیایدا چالاکییان دەکرد، پەرلەمانتاران لەژێر گەمارۆدا بوون و تا بەیانیش بەردەوام بوون لە ئێشکگری خۆیان.

 

ئەمڕۆ چالاکییە جەماوەرییەکان بە بەشداری تولەی هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پاتی و چیگدەم کیلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر، ئەندامانی ڕەنج و هاوپەیمانی ئازادی، شاندی جەهەپە و زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی باکووری کوردستان، ڕێپێوان بۆ بەردەم بینای شارەوانییەکە ئەنجام بدرێت.