ناوەندێکی هونەری بە ناوی "ژن ئارت" کرایەوە
بە ئامادەبوونی دایکانی ئاشتیی و ژنانی هونەرمەند و سیاسەتمەدار، ناوەندی هونەریی ژن ئارت، لە ئزمیر بۆ ژنان کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، لە مەڕاسیمێکدا، دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازاد 'تەژەئا'، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان 'دەم پارتی' بورجگول چوبوک و مەحموود دوندار، هاوپشتی مۆر، سەندیکای کرێکارانی تەندرووستیی 'سەس'، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ 'ئیهەدە'، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی 'ئۆهەدە' و چەندین ڕێکخراوی مەدەنی و هاوڵاتی بەشداربوون.
حەنیفە گوموش ئەندامی چالاکی ئێشکگری دادپەروەریی، وتی: بەهیواین ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکان دەربچن، نەخۆشەکانمان باش بن و بە سەلامەتی لە زیندان ئازاد بن.
خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادیی پیشاندرا و بەڵگەفیلمێک دەربارەی ژیانی هۆزان مزگین نمایش کرا.، پاشان بەشداربووان چوونە هۆڵی کۆنسێرتی بیناکەوە، پاشان تابلۆ بەخشرایە ئەو کەسانەی ڕۆڵیان هەبووە لە کردنەوەی ناوەندی ژن ئارت.
لە کۆتاییدا مەراسیمەکە بە گۆرانییەکانی هۆزان هۆگر و گرووپی ئاگری زەردەشت کۆتایی هات.