قەرەبووی ئەو ژنانە دەکرێت کە بە زۆر سەرپۆشیان پێلابراوە

دیاری کرا کە بڕی ١٧.٥ ملیۆن دۆلار بدرێتە ئەو ژنانەی لە نیویۆرک ناچار بوون سەرپۆشەکانیان لابەن بۆ وێنەکانی کاتی دەستگیرکردنیان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری نیویۆرک، ئەو دۆسیەیەی کە ژنانی موسڵمان دوای دەستگیرکردنیان ناچاربوون سەرپۆشەکانیان لابەن بۆ وێنەگرتن کۆتایی هات.

 

دۆسیەکە یەکلایی بووەوە و شاری نیویۆرک ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ١٧.٥ ملیۆن دۆلار بە جەمیلا کلارک و ئاروا عەزیز وەک بەشێک لەو ژنانە، پێشبینی دەکرێت ئەو پێشنیازە کە پێشکەش بە دادگای فیدراڵی مانهاتن کراوە لەلایەن دادوەری ناوچەی ئەمریکا ئەنالیسا تۆرێسەوە پەسەند بکرێت، دوای لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە و تێچووی یاسایی، ئەو بڕە پارەیەی کە شاری نیویۆرک دەیدات دەبێتە ١٣.١ ملیۆن دۆلار.

 

ژنانی موسڵمان و ئەمریکی، جەمیلا کلارک و ئاروە عەزیز، ڕایانگەیاندووە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیان لەلایەن پۆلیسەوە لە مانهاتن و بروکلن، ناچاربوون سەرپۆشەکانیان لابەرن بەو هۆیەوە ڕووبەڕووی شەرمەزاری بوونەتەوە.