لە خوێندنگەیەکی نەیجریا ٢٨٧ منداڵ ڕفێندران

لە خوێندنگەیەکی ویلایەتی کادونای باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا، ٢٨٧ منداڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێندران کە زۆرینەیان تەمەنییان هەشت ساڵانە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەنسوور حەسەن، ووتەبێژی پۆلیسی نەیجیریا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، لە قوتابخانەیەک لە ویلایەتی کادونای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ٢٨٧ منداڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێندران.

 

ئەوەشیخستووەتەڕوو زۆرینەی ئەو منداڵانەى ڕفێندراون تەمەنیان ٨ ساڵانە.

 

جێگای ئاماژەیە، ئەمە یەکەمین ڕوداووی ڕفاندنى گەنج و منداڵی نەیجیری نیە، کە ڕوودەدات بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکە ١٤٠ منداڵ و ٢٠ خوێندکارى زانکۆ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێندران.