لە دژی هێرشەکان بانگەوازی بەرخۆدان: بە یەک دەنگ تێبکۆشین

نەسرین دۆکۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، هەڵسەنگاندنی دوایین هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ئاستی خەبات و بەرخۆدان لە دژی ئەم هێرشانە بەرز دەکەینەوە.

قامیشلۆ

 

دەوڵەتی تورکیا، دوای شکستی چەتەکانی داعش لە هەرێمەکە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەندین پێشەنگی شۆڕشی ژنانی کردووەتە ئامانج، نەسرین دۆکۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە هەڵسەنگاند و تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

"چەندین ساڵە هێرشەکان نەوەستاون"

نەسرین دۆکۆ ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا لە پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەترسێت، بۆیە هەمیشە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: دەزانین کە دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناڕەزایی خۆی لە سیستمی خۆبەڕێوەبردن دەربڕیوە، لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا دژایەتی خۆی بۆ پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک نیشان داوەو ترسی ئەوەی هەیە کە ئەم سیستمە دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانیی گەلان بچێتە ناو کۆمەڵگەوە، بەهۆی ئەم ترسەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەمان چەندین ساڵە نەوەستاون، لەو هێرشانەدا خەڵکی ناوچەکە، چالاکوانانی یاسایی، مەدەنی و ژنان کرانە ئامانج.

 

"هەڕەشە لە هەرێم دەکرێت"

نەسرین دۆکۆ رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە دوێنێوە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چڕتر کردووەتەوە و وتی: دەوڵەتی تورک تا ئێستا هێرشەکانی نەوەستاوە و لە دوێنێوە هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە، لە دوێنێوە لە هەموو شوێنێک هێرشی کردووە بەبێ وەستان، دەوڵەتی تورکیا بەردەوام هەڕەشەی لە ناوچەکە کردووە و هێرشی گەورەی ئەنجامداوە، لە ١ی تشرینی یەکەم، دوو شەڕڤانی ئازادی هێرشیان لە ئەنقەرە ئەنجامدا، کە هێزەکانی پاراسنت گەل ڕایانگەیاند کە دوو فیداکاریان چالاکییەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەو کردەوەیە بکاتە بیانوو و هێرش بکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دوێنێوە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو شەڕڤانە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە پەڕیوەتەوە، بەڵام دوێنێ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پشتڕاستیان کردەوە کە لە خاکی ئێمەوە نەپەڕنەوە بۆ ئەنقەرە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێک بدات لەبەر ئەو هۆکارانە.

 

"پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن"

نەسرین دۆکۆ ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن و وتی: پێویستە ڕێکخراوە گشتی و نێودەوڵەتی و یاسایی و مافەکانی مرۆڤ دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغان ڕابگرن و هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن، وەک کۆنگرەی ستار ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین دژی هەرێمەکانمان.

 

بانگەواز بۆ تێکۆشان و بەرخۆدان

نەسرین دۆکۆ، وتی: ئاستی خەبات و بەرخۆدان لە دژی ئەم هێرشانە بەرز دەکەینەوەو داوا لە خەڵکی ناوچەکە و ژنان و هەموو پێکهاتەکان دەکەم بێنە مەیدان و بە یەک دەنگ و هەڵوێست لە دژی ئەم هێرشانە بە دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بڵێن و چیتر لە هەرێمەکانمان نزیک نەبنەوە، لێرەین و ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەین.