وانەبێژانی کۆیە: لە مافی مۆڵەتی دایکایەتی بێبەشین
مامۆستایانی وانەبێژی کۆیە گربوونەوە و ژنانی وانەبێژیش دەڵێن: بە وانەبێژیمان لە مافی مۆڵەتی دایکایەتی بێبەشین و مۆڵەتمان نییە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230924-379567278-974925087123779-1984689928384566642-n-jpge967c0-image.jpg)
ئەڤین جبرائیل
کۆیە- ئەمڕۆ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مامۆستایانی وانەبێژی شاری کۆیە بۆ جارێکی دیکە گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکرد کە حەقێکی ڕەوایی خۆیانە.
کوێستان جەلال، مامۆستایەکی وانەبێژە و ئاماژەی بەوەدا، ئەرکێکی زۆر جێبەجێ دەکەن بەرامبەر مافێکی کەم، کرێی هاتووچۆ ئاستەنگی بۆ درووست کردوون، ٣ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوژین هەن کە هەردووکیان وانەبێژن و لە خانووی کرێندان، ناتوانن بەم شێوازە کرێی خانوو دابین بکەن.
شۆخان جەلال، یەکێکی تر بوو لە وانەبێژەکان و داوای مافی دامەزراندنی دەکرد، وتی: ماوەی (١٠)ساڵە وانەبێژم بەڵام بێبەشم لە مۆڵەتی دایکایەتی و مۆڵەتی شیرپێدان و مۆڵەتی ئاسایی و لەگەڵ ئەوەشدا ٣ مانگە مووچەم وەرنەگرتووە، داواکاریمان ئەوەیە لە وەزیری پەروەردە کە دامانبمەزرێنن و ببین بە مامۆستایی هەمیشەیی بمان کات بە هەمیشەیی.