فیراز مەعروف، پزیشکی ژنان کۆچی دوایی کرد
فیراز مەعروف، پزیشکێکی دێرین و بە ئەزموونی بواری ژنان و منداڵبوونی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەواڵی كۆچی دوایی فیراز مەعروف بەرزنجی، پزیشکی دێرین و بەئەزموونی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوونی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەكەین.
فیراز مەعروف بە پزیشکی فریادڕهسی ههژاران ناسرابوو، یهكێك بوو له پزیشکە بە توانا و لێهاتووەکانی كوردستان و شاری سلێمانی، كه خاوهنی پێگهیهكی تایبهت بوو، له زۆر وڵاتهوه خەڵات و سوپاسنامهی پێشكهش كراوه.