پەدەکە ڕێگە نادات خێزانێکی ئاوارەی عەفرینی بچنە ناو هەولێرەوە
ماوەی سێ ڕۆژە چوار خێزانی كوردی ڕۆژئاواى کوردستان لە نێوان كۆیە و هەولێر گیریان خواردووە و پەدەکە ڕێگەیان نادات بچنە ناو هەولێر

ناوەندی هەواڵ
ماوەی سێ ڕۆژە چوار خێزانی كوردی ڕۆژئاواى کوردستان، کە پێکدێن لە ٢٠ کەس، لە نێوان كۆیە و هەولێر گیریان خواردووە و پەدەکە ڕێگەیان نادات بچنە ناو هەولێر.
خێزانەکە خەڵکی شاری عەفرینن و ژن و منداڵی ساوایان لەگەڵدایە و لە بارودۆخێكی خراپدان، چونکە دەیانەوێت بچنە هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە ڕێگەیان لێ دەگیرێت و ناهێڵن بچنە هەولێر، ڕێگای گەڕانەوەشیان بۆ سلێمانی پێ نادرێت، چونكە لە بازگەی تۆبزاوا ناهێڵن بگەڕێنەوە.
لە ئێستادا بەشێک لە ژن و منداڵەكانى ئەو چوار خێزانە باری تەندرووستیان تێك چووە و هیچ لایەنێکیش بە دەم داواکارییەکانیانەوە نەچووە، خێزانەکە داوا دەكەن حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هانایانەوە بچن.
سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆژنیوز