٤٩ ژن و منداڵ ڕفێندراون

گروپی بۆکۆ حەرام چەند هێرشێکیان کردووەتە سەر کێڵگە و شوێنی کارکردنی هاوڵاتیان و ٤٩ ژن و منداڵیان ڕفاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گرووپە چەتەکانی بۆکۆ حەرام لە ناوچەی ژەرەی سەر بە بۆرۆنۆی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە چەند هێرشکی جیاواز بۆ سەر کێڵگە و شوێنی کارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، ژنان و منداڵان کراونەتە ئامانج و ٤٩ کەس ڕفێندراون.

 

لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدواوە بە دەیان هەزار کەس لە ئەنجامی هێرش و توندوتیژییەکانی بۆکۆ حەرامدا ژیانیان لەدەستداوە، ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە چەند وڵاتی ئەفریقا هێرشەکانی ئەنجام دەدات، ڕێکخراوەکە بە تایبەتی ئەو کچانە دەکاتە ئامانج کە دەچنە خوێندنگە و یەکێک لە کردەوە بەردەوامەکانیشی ڕفاندنی منداڵانە.