هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەکانی خۆر دەدرێت
زانایان هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەكانی خۆر دەدەن لە مانگی ئابداو داوا لە خەڵك دەكەن خۆیان بپارێزن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230809-photo-1604615353861-247183e4355a-jpgb2e016-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
زانایان ڕایانگەیاندووە، لەم مانگەدا چەندین شەپۆلی موگناتیسی لە خۆرەوە لە زەوی دەدەن كە بەهێزییان جیاوازە، چواریان لە ئاستی G1ندان، یەكەم شەپۆل لە ڕۆژی ٣ی ئاب لە زەوی داوە و بەهێزییەكەی ٥ بووە، دووەمیش هەر ڕۆژی پێنجشەممە ٥.٥ پلە بووە، شەپۆلی سێیەمیش ڕۆژی ٨ی ئاب بووە كە ٧ پلە بووە، ڕۆژی ١٠ی ئابیش شەپۆلێكی تر لە زەوی دەدات كە ٦ پلەیە.
بەپێی زانیارییەكان، شەپۆلی موگناتیسی بریتییە لە شەپۆلی خۆر كە بەهۆی تەقینەوەی بەهێزی تیشكییەوە لە خۆرەوە دێت، بریتین لە گەردیلەی بارگاوی وەك و پڕۆتۆنەكان و ئەلكترۆنەكان كە چەندین كاریگەرییان هەیە، كاتێك دەگەنە زەوی لەگەڵ بەرگە هەوای زەوی كارلێك دەكەن و كاریگەرییەكان دروست دەكەن.
کاریگەری لە ژینگە دەکات
سەبارەت بە مەترسیەكانی ئاشکرا کراوە، ئەگەر هەیە كاریگەری لە ژێرخانی تەكنەلۆژی بكات و گۆڕانكاری خێرا لە بواری موگناتیسی دروست بكات، هەروەها لەوانەیە كاریگەری لە ژینگە بكات و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.
ئامۆژگاری خەڵک دەکرێت کە پێویستە خۆیان بپارێزن لەم مانگەدا ئەویش لە رێگەی "خواردنی تەندروست و خۆبەدوور گرتن لە كافایین و خوارنەوە كحولییەكان، هەروەها خواردنەوەی ئاوی پاك كە سودی بۆ لەش هەیە، لەگەڵ وەرزشی سوك و ئاسان و ڕاهێنانەكانی هەناسەدان.