سزای ١١ مامۆستا و چالاکوانی سەندیکای کرێکارانی ڕۆشنبیری خوزستان دەرچوو
ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئێران دەرچوونی سزای ١١ چالاکی سەندیکاکانی کرێکارانی ڕۆشنبیری خوزستانی ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئێران، لە زاری فەرزانە زیلابی، پارێزەری ١١ ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی خوزستان، ڕایگەیاند، سزای ١١ مامۆستا و چالاکوانی یەکێتی مامۆستایانی خوزستان، کە ١٧ی حوزەیران لە لقی سێی دادگای شۆڕشی ئەهواز دادگایی کران، دەرچوو.
بەپێی زانیارییەکان "زوهرە بەختیاری، کەوکەب بەداغیپگە، پیروز نامی، سیامەک چەهرازی، عەلی کروشاتی، موعین زرگان، شەهریار شیروانی و ١١ لە مامۆستایان و چالاکوانی سەندیکای مامۆستایانی خوزستان، تۆمەتبار کراون بە "چالاکی دژی سیستم"، "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ" و "ئەندامبوون لە گروپی ئامانجدار بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات".
بەپێی سزاکە، پیروز نامی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی مامۆستایانی خوزستان و ئیقباڵ تەمرادی، بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە سیستم" هەریەکەیان بە دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار تمەن لە جیاتی سێ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها بێتاوانی بۆ "زوهرە بەختیاری، کەوکەب بەداغیپگە، پیروز نامی، سیامەک چەهرازی، عەلی کروشاتی، موعین زرگان، شەهریار شیروانی سادق ناسری، بهنیا بەهمەنی نەژاد و عیماد ڕەفیقی" دەرچووە.
هاوکات سیامەک سادقی چەهرازی بڕیاری بێبەشکردنی لە تۆمەتی سێیەم کە "تێکدانی ئاسایشی گشتی"یە، بۆ دەرچووە.