تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێک کردبوو.

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایهكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ڕوونیشی کردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕهوە دەستگیر بکرێت، ههروهها دهستگیرا بهسهر مۆبایل و كۆمپیوتهری تۆمهتباردا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار "یـ، غ، ح" لهدایكبووی ١٩٨٧ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢ لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.