شلێری ٢٢ ساڵ لە ڕووبارێکی باڵەکایەتیدا خنکا
شلێرفەتحوڵا-ی ٢٢ ساڵ، کە دایکی دوو منداڵە، کەوتە ڕووبارێکی باڵەکایەتی و خنکا

ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی شلێر فەتحوڵا، لە نزیک پردی حافیز لە نێوان شارۆچکەی ڕواندز و چۆمان، کەوتە ناو ڕووبار و خنکا.
بەپێی زانیارییەکان، شلێر فەتحوڵا دایکى دوو منداڵە و ماڵیان لە نزیک ڕووبارەکە دایە، بەهۆی خلیسکانەوە کەوتووەتە ناو ڕووبارەکە.
لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى و هاوڵاتیانەوە گەڕان بەدواى دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ڕووبارەکەدا بەردەوامە.