لە شەنگال ڕیزە چالاکی ٤ی نیسان بەردەوامە

گەلی شەنگال بۆ ٤ی نیسان چەند ڕۆژێکە دەستیان بە چالاکی کردووە، دوای دابەشکردنی دار بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سیمینارێک لەسەر خەبات و کەسایەتی ئەو ڕێبەرە سازکرا.

شەنگال

 

لە شەنگال زنجیرەیەک چالاکی بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، دوێنێ سەدان کەس لە گوندی خانەسۆری شەنگال بە سینەفزیۆنێک بەشداری ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون و سیمینار بەڕێوەچوو.

 

لە سیمینارەکاندا باس لە گرنگی ٤ی نیسان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرا و وتیان کە ڕێبەری گەلی کورد ڕێگای ئازادی بۆ هەموو گەلانی چەوساوە کردووەتەوە و پێویستە هەموو گەلان کۆتایی بە گۆشەگیری بێنن.

 

"ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەیە"

فیلۆز شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ئاماژەی بەوەدا، ئەوان وەک ژنانی ئێزدی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیان دەبینن و وتی: لە ئێستاوە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و ئەم ڕۆژە لە هەموو گەریلاکان پیرۆز دەکەین، وەک کۆمەڵگەی ئێزدی دوای ناسینی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەک ژن لە ئازادی نزیک بووینەوە، بۆیە ئێمە زۆر شانازی دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ رێبەری ئێمەیە، نیسان بۆ کۆمەڵگەی ئێمەدا مانگێکی پیرۆزە، بەڵام لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم مانگە لە دایکبووە، لەم مانگەدا زیاتر دڵخۆشین و مانایەکی فەلسەفی هەیە بۆ ئێمە.