هێزی کاری ژن لە هیندستان نزمترین ڕێژەی لە جیهاندا هەیە

لە هندستان کە تا ئیستاش جیاوازی ڕەگەزی لە ئاستی باڵادایە، بەشداری هێزی کار بۆ ژنان لە نزمترین ڕێژەی جیهاندایە کە ٢٧٪ە و نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی جوڵەی ژنان سنووردار دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە بابەتێکدا بە ناونیشانی "بۆچی نیوەی ژنە شارستانییەکانی هیندستان لەماڵەوە دەمێننەوە؟" نایەکسانی ڕەگەزی لە هندستان زیاتر دەرخستووە و ئاماژە بەوەکراوە کە لە توێژینەوەیەکدا کە توێژەران سەردانی ماڵەکانیان کردووە، زیاتر لە نیوەی ژنان کە ٪٥٣یە وتوویانە لە ڕۆژی پێشتردا واتە ڕۆژێک بەر لە سەردانەکەی توێژەران لەماڵەوە بوون و چوونە دەرەوەیان نەبووە، لە بەرامبەردا تەنها ١٤٪ی پیاوەکان لە هەمان بارودۆخدا بوون.

 

هەروەها لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، منداڵانی کچ و ژنە گەنجەکان لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٩ ساڵیدا کەمتر لە کوڕان دەڕۆنە دەرەوە، کاتێک تەمەنیان بۆ نیوە بەرز بووە و  جوڵەیان بۆ چوونە دەرەوە کەمتر بووە، ئەمەش ئەو نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆنەپارێزانە نیشان دەدات کە ژنان لە کارکردن لە دەرەوەی ماڵەوە سنوردار دەکەن، یان چوونە دەرەوە لە ماڵەوە بە هیچ شێوەیەک بۆ ژنان نییە.

 

توێژینەوەکە جیاوازییەکی بەرچاو لە نایەکسانی جێندەردا ئاشکرا کرد، ژنەکان بە زۆری کاری ناوماڵیان بەبێ بەرامبەر دەکرد، لە کاتێکدا پیاوان کاتیان لە چالاکیەکانی دەرەوەی ماڵ بەسەر دەبرد، ژنان کە تەمەنیان لەنیوان ٢٤-٤٤ ساڵ بوو، ڕۆژانە بە تێکڕایی ٨ کاتژمێر و ٣٠ خولەکیان بەسەر بردووە بۆ کاری ناوماڵ، پیاوان لە هەمان گروپدا کەمتر لە کاتژمێرێک کاری ماڵەوەیان کردووە، هەروەها ژنانی ئەم تەمەنە تەنها ٣٨٪یان چوونە دەرەوەی ماڵیان هەبووە، بە بەراورد بە ٨٨٪ی پیاوان.

 

بی بی سی بەریتانی نمونەی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵی بە ناوی مانیشا باسکردووە کە وەک خزمەتکارێک کاردەکات لە ماڵێک لە قەراغی دەلهی پایتەختی هیندستان، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە کە لە جەرخاند دەژین، هەروەها لەکاتی چوون بۆ خوێندنگە کە گواستنەوەی گشتی بەکارهێناوە لەڕێگادا تووشی هەراسانکردنی سێکسی بووە، مانیشا باسی زەحمەتی کردووە لە هاتوچۆکردن و نەبوونی سەلامەتی، وتویەتی: "من کاردەکەم بەڵام من تەنها یەک یان دوو جار لە مانگێکدا دەچمە دەرەوە من هەست بە ئاسوودەیی ناکەم لەسەر شەقامەکان".

 

هاوسەرگیری و منداڵ ژنانیان لە ماڵەوە قەتیس کردووە

توێژینەوەکان کە لە ٢٠١٩دا بڵاوبوونەتەوە لەسەر هندستان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، هاوسەرگیری کردن یان ژیان لەگەڵ کەسێکدا پەیوەندی هەبووە بە کەمکردنەوەی جوڵەی ژنان بەڵام جوڵەی پیاوان زیادی کردووە، هەروەها ئەو ژنانەی کە خێزاندار بوون یان منداڵێکی ساوایان هەبوو کەمتر دەرچوونیان لە ماڵەوە هەبووە، لەکاتێکدا هاوسەرگیری و منداڵەکان هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر جوڵەی پیاوان نەبووە.

 

دوای گەیشتن بە تەمەنی کارکردن لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، پیاوان زیاتر لە ژنان چوونەتە دەرەوە و چوونەتە پاڵ هێزی کارەوە، پیاوان گواستنەوەیان لە خوێندنەوە بۆ سەر کار هەبووە، لە کاتێکدا ئەم گواستنەوەیە بۆ ڕێژەیەکی کەم لە ژنان بەردەست بووە، تەنیا ٣٠٪ ی ئەو ژنانەی کە کاریان نەکردووە بەلایەنی کەمەوە جارێک داوای چوونە دەرەوەیان لە ماڵەوە کردووە، بە بەراورد بە ٨١٪ی ئەو ژنانەی کە خەریکی خوێندنن یان کارکردنن.

 

هەندێک لە دەرەنجامەکان وەک مەتەڵن

ئاشوینی دێشپەندە، پرۆفیسۆری بواری ئابووری لە زانکۆی ئاشۆکا ئاماژەی بەوەکردووە کە زیادبوونێکی "گەورە" هەبووە لە ژمارەی ئەو منداڵە کچ و ژن گەنجانەی بۆ خوێندنی خوێندنگە و کۆلێژ لە هیندستان ناونووس کراون و بەڵگەی شاراوە هەیە کە لە پۆلەکاندا دەرناکەون، وتیشی: "ژنە هیندییەکان بە کۆت و زنجیر نین لە ماڵەوە".

 

لە ئاستێکدا، دۆزینەوەکان بێ بەشن

هندستان ڕێژەی بەرزی نایەکسانی ڕەگەزی هەیە، ڕێژەی بەشداری هێزی کار بۆ ژنان لە نزمترین ڕێژەی ٢٧٪ی جیهاندایە و نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی جوڵە سنووردار دەکەن، زۆرێک لە ژنان بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوڕێیەکی زۆر کەمدا، دەرفەتەکانیان سنووردار دەکەن بۆ کەمکردنەوە و ڕەخنەگرتن لە نایەکسانییەکان لە هەمان کاتدا، ڕێژەی مردنی دایکان دابەزیوە، ڕێژەی ڕەگەزی لە کاتی لەدایکبووندا بە هێواشی بەرەوپێش دەڕوات و ڕێژەی تۆماری قوتابخانە و کۆلێژ بۆ ژنان بەرز بووەتەوە.

 

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە بەربەستێکی سەرەکی تەنها دەربارەی چوونە دەرەوەی ژنانە لە ماڵەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ژنان هەست بە نائاسوودەیی دەکەن لەسەر ڕێگاکان.