بوومەلەرزەیەکی نوێ بینا زیانلێکەوتووەکانی مەلاتیای ڕوخاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە لە شارەدێی چەرمکتی شاری مەلاتیا ڕوویدا و ئەو بینایانەی زیانیان پێگەشتبوو، ڕووخان، لە چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتژمێر ١٢:٠٤ خولەکی نیوەڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ لە شارەدێی چەرمکتی سەر بە شاری مەلاتیا لە باکووری کوردستان ڕوویدا و لە ناوچەکانی مەڕەش، دیلۆک، سەمسور و ڕەحا هەستی پێکرا.

 

بوومەلەرزەکە لە ٦.٩٦ کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا ڕوویداوە، بەشێک لەو بینایانەی لە بوومەلەرزەکانی دوای ٦ی شوباتدا زیانیان بەرکەوت، ٢٢یان ڕووخاون، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چەند زیانی گیانی هەبووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و فریاکەوتن-ئافاد گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٥.٦ پلە و ڕوانگەی قەندیلی بە ٥.٥ پلەی ڕێختەر ڕاگەیاندووە.