دارستان و ژینگەی سلێمانی: دارستانەکان لە ژێرهەڕەشە و مەترسیدایە
پۆلیسى دارستانى سلێمانى مه‌ترسى له‌ناوچوونى دارستانه‌كان به‌هۆى بڕینى دار له‌لایه‌ن هاوڵاتیاننەوە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: " دارستانەکان لە ژێرهەڕەشەو مەترسیدایە".
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/10/20221011-311313045-477522731083495-8279242542837556491-n-jpgbd98a6-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و خەمساردی حکومەت و دەسەڵاتداران، هاوڵاتیان به ناچارى په‌نا دهبهنەبهر بڕینه‌وه‌ى دار و به‌كارهێنانى له جێگاى ووزه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه لە وەرزی زستاندا.
ئەو هاوڵاتییانەی کە پەنا دەبەنەبەر بڕینەوەی دار و بەرچاوی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەکەون لە ناوچ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن و سزا دەدرێن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند، لە ئێستادا دارستانەکان لە ژێر هەڕەشەیەکى مەترسیداردان، دیمەنى بڕینى دارى سروشتى لەناوچوونى سروشت و ژینگە کارەساتێکى گەورەیە.
پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوامن لە ڕێگری‌کردن لەو دیاردەیە بەڵام هەندێک هاوڵاتى بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى هەوڵى شێواندنى ژینگە دەدەن.