گڕکانێک لە ئایسلەندا مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە

بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی ئایسلەنداوە گڕکانێک تەقیوەتەوە و هۆشداری لە سەلامەتی تەندروستی دانیشتووان و گەشتیارانی ناوچەکە دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٤ی ئاب، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە گڕکانی ڤاجراد سڤیلا تەقیوەتە بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە نزیک پایتەختی ئایسلەندا و مەترسی لەسەر دانیشتوان و گەشتیاران دروستکردووە، پێشتر دەسەڵاتداران هۆشدارییان لە بارەیەوە داوە.

 

لە ڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتووە کە گڕکانە سوورەکە وەک ئاوی خێرا دەڕژێتە ناو ڕووبارەکەوە و دوکەڵی زۆریشی بە ئاسماندا بەرز بووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی مەدەنی و فریاكەوتن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە گەشتیاران و دانیشتووان بەهۆی گازە ژەهراویەكانەوە خۆیان لە ناوچەكە بەدوور بگرن، هەرچەندە هیچ مەترسییەكی ڕاستەوخۆی بۆ هاوڵاتیان نییە.

 

نیمچە دورگەی ڕیکیانیس کە گرکانەکەی تێدا ڕوویداوە، شوێنێکی چالاکی گڕکان و بومەلەرزەییە و تەقینەوە گڕکانییەکە تەنها ١٥ کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەوە دوورە، جێگای ئاماژەیە کە ئەم گڕکانە ساڵی ڕابردوو تەقینەوەیەکی بەخۆیەوە بینی کە ٦ مانگی خایاند.