لە ئێران منداڵان دەبنەوە دایکی منداڵ
بەپێی کۆمیتەی پشتگیری مافەکانی مرۆڤی ئێران-CSDHI، سەدان منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵ لە ئێران هەزار و ٥٠٠ منداڵیان هێناوەتە دنیا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی کۆمیتەی پشتگیری مافەکانی مرۆڤی ئێران-CSDHI، کچانی تەمەن ١٠-١٤ ساڵ لە ئێران لە ساڵێکدا هەزار و ٥٠٠ منداڵیان هێناوەتە دنیاوە، کۆمیتەکە لەوبارەیەوە دەڵێت: "هاوسەرگیری منداڵان لەلایەن ڕژێمی ئێران هاندەدرێت و لە ئەنجامدا ژمارەی ئەو منداڵانەی دەبن بە دایک لە زیادبووندایە"
لە ساڵێکدا منداڵانی تەمەن ١٠-١٩ ساڵ ٧٠ هەزار منداڵ دەهێننە دنیاوە
بەپێی ئەو داتایەی کە لەلایەن کۆمیتەکەوە کۆکراوەتەوە، ئاژانسی تۆماری نەتەوەیی دانیشتوان لە ئێران بڵاویکردەوە کە منداڵانی تەمەن ١٠-١٩ ساڵ، لە ساڵیکدا ٧٠ هەزار منداڵ دەخەنەوە، لەو لەدایکبووانە هەزار و ٤٧٤یان دایکەکان لە خوار تەمەنی ١٥ ساڵییەوە بوون، کۆمیتەکە تێبینی ئەوەیانکرد کە ئەم تەمەنە بە تایبەتی مەترسیدارە بۆ سکپڕی.
بەپێی کۆمیتەکە لەدایکبوون لە تەمەنی منداڵدا، گرێدراوە بە هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵدا کە بە دیارترین نمونەکانی توندوتیژی دژی ژنان دانراوە، ڕێژەی هاوسەرگیری نێوان ١٠-١٤ ساڵ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ٪٣٢ زیادیکردووە.
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی منداڵبوون، بەیاننامەی محەمەد خەلیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی ئێرانە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا پلانی زیادکردنی دانیشتوانی پەسەند کرد، کە لە ساڵی 2013 پێشنیار کراوە، شارەزایانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو پلانەی بە "دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناوبرد.