سوهەیلا محەمەدی بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە
سوهەیلا محەمەدی چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێز دوای یەک حەفتە لە دەستبەسەرکردنی بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
سوهەیلا محەمەدی چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان و ژینگەپارێز، ڕۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاشان بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.
سوهەیلا محەممەدی چالاکوانی مافی ژنان بە هۆی چالاکیە مەدەنی و ژینگەپارێزیەکانی دەیان جار لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و تا ئێستا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و چەندین جار لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.