دایکانی شەممە: دەستبەجێ کۆتایی بە قەدەغەکردنی گەلاتەسەرای بێنن

پۆلیس کە ڕێگەی نەدا دایکی شەممە لێدوانێک بدەن، ١٩ کەسیان دەستبەسەر کردووە و لە ڕۆژنامەنووسانیان داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە دەیانویست چارەنووسی بێسەروشوێنبوونیان ڕوون بکەنەوە و بکوژەکان دادگایی بکەن و سزایان بدەن، دەیانویست لە هەفتەی ٩٥١ چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بەڕێوەببەن و لە ئەنجامدا دەستگیرکردنیانی لێکەوتەوە.

 

لە ماوەی ١٠ هەفتەی ڕابردوودا پۆلیس سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای دەستووری بۆ دایکان کە ڕۆژی شەممە دەرچووە، ڕێگری لە چالاکییەکە کردووە.

 

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی پارتی سەوزی چەپی ئەستەنبوڵ سیری سورەییا ئۆندەر، ئۆزگور ساکی، کەزبان کۆنوکچو، ئەحمەد شیک، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا TİP لە ئەستەنبوڵ، پەرلەمانتاری پارتی کۆماری گەل جەهەپە لە ئەستەنبوڵ توران تاشکین عوزێر و عەلی گۆکچە، هاوسەرۆکی گشتیی IHD ئێرن کەسکین لەنێو زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ئامادەبوون.

 

١٩ کەس دەستبەسەر کران

دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کە بەرەو گۆڕەپانی گەلاتەسەرای ڕێپێوانیان کرد، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوون، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەوڵی شوێنکەوتنیان دەدا، لێیان دەدرا و ڕەوانەی دەرەوەی دەورە دەکران، کاتێک هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان، پەروین بوڵدان، لێدوانێک بۆ دایکانی شەممە و چالاکوان دەدا، ١٧ کەس دەستبەسەر کران کە لە نێویاندا هاوسەرۆکی گشتی IHD ئیرن کەسکین و سەرۆکی ئیستەنبوڵ IHD گوڵسرێن یۆلێری بوون.

 

ناوی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بەم شێوەیەن: حەنیفە یڵدز، ئیکباڵ ئێرن یاریچی، مەسیدە ئۆجاک، حانیم تۆسون، میکایل کیربەیر، عەلی ئۆجاک، ئێرن کەسکین، گوڵسێرن یۆلێری، لێمان یورتسێڤەر، جیهان کاپلان، حاتیچە ئۆناران، فیرات ئاکدەنیز، نازم دیکباش، ٢٠١٩. ئیسماعیل یوجەل، هونکار هودای یورتسێڤەر، ئاردا یوکسێل، مەریەم بارز.

 

وەڵامی دەستبەسەرکردنەکەیان دایەوە

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنەکان نیشان دا و وتی: "ماوەی ٢٨ ساڵە مافەکانی خۆمان لە دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکانەوە کە تورکیا لایەنێکە، بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی لە دەستبەسەریدا ون بوون و دادپەروەری بەکاردەهێنین، ئێمە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرایەوە هاوارمان کرد کە بۆ ماوەی ٦٩٩ هەفتە لەگەڵ ئێمەدا بوو بە یادەوەرییەک، دوای ئەوەی تورکیا گواسترایەوە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، کۆبونەوەکانمان لە گەلاتەسەرای ٥ ساڵە بەهۆی دڕندەیی پۆلیسەوە بلۆک کراوە، سەرەڕای دوو بڕیارەکەی دادگای دەستووری کە قەدەغەکردنی گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بۆ دایکانی شەممە بە پێشێلکردنی مافەکان دەزانێت، بەڵام بەربەستەکە بەردەوامە، ئەم دە هەفتەیە هەر جارێک دەچینە گەلاتەسەرای، پۆلیس دەورەمان دەدەن، دەستبەندمان دەکەن و بە شێوازی نایاسایی مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن."

 

"کۆتایی به بێ یاسایی بهێنن"

پەروین بوڵدان بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی: "ئەمە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیعتباری دادگای دەستووری و دژی ئەو مافانەی مرۆڤ کە پێویستە دادگای دەستوری بیپارێزێت، جگە لەوەش پێداگری لەسەر ئەم قەدەغەکردنە بە مەبەستی دروستکردنی کاریگەرییەکی خنکێنەرە لەسەر هەر کەسێک کە بیەوێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆببێتەوە و خواستەکانی خۆی دەرببڕێت، جارێکی تر لە هەفتەی ٩٥١ماندا بیرمان دێتەوە، سیستەمێک کە بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ نەکات، ناتوانێت متمانە بە یاسا دروست بکات."

 

٩٥١وتیشی: " هەفتەیە و دیسانەوە داوا لە سەرۆک و وەزیری ناوخۆ دەکەین ڕێز لە بڕیار و شەرعیەتی دادگای دەستووری بگرن، بۆ ئەوەی دەستبەجێ و بەبێ مەرج کۆتایی بە قەدەغەکردنی گەلاتەسەرای بهێنن، کە ماوەی ٥ ساڵە بە ئارەزووی خۆیان جێبەجێ دەکرێت، ئێمە لە خەباتداین بۆ تیشک خستنە سەر ئەو ئینکاری و نادادپەروەرییەی کە لەم بوارانەدا ڕوودەدات لەسەر بنەمای یاسا، ئێمە بەدوای ونبووەکانماندا دەگەڕێین و دەمانەوێت بکوژەکان سزا بدرێن، ئەوان دەیانەوێت چاوەڕوانییە ڕەواکانمان لەناو ببەن، دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن، بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە بێدەنگ نەبین، ئێمە واز لە زیانەکانمان و گەڕان بەدوای دادپەروەری و گەلاتەسەرایدا ناهێنین، ئێمە بە هێز و بوێرییەوە بەرامبەر نادادپەروەرییەکان دەوەستینەوە و بەرەنگاری هەموو فشارەکان دەبینەوە."

 

دوای گەمارۆدانەکە، پەروین بوڵدان ویستی لێدوانێک بدات سەبارەت بەو ڕووداوەی کە ڕوویدا، بەڵام لە کاتی وتارەکەی پەروین بولدان، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست شوێنیان بکەون، لێیان درا، دوای دەستێوەردانی پۆلیس، گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشت.