بارانبارینی بە خوڕ لە عێراق لافاو دروست دەکات

ئەمڕۆ، دووشەمە بەهۆی بارانبارینی بەردەوام حکومەتی عێراق دەوامی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاگرت جگە لە دامودەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، لە چەندین ناوچەی عێراق بەهۆی بارانەوە لافاو دروستبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای یەکشەممەوە بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.

 

ئەمڕۆ، دووشەمە بەهۆی بارانبارینی بەردەوام حکومەتی عێراق دەوامی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاگرت جگە لە دامودەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، کە لە چەندین ناوچەی عێراق بەهۆی بارانەوە لافاو دروستبووە.

 

هەریەک لە پارێزگاکانی ذی قر، نەجەف، بابل، ئەنبار، دیوانیە، واسیت، میسان و سەڵاح الدین پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ڕاگرتنی دەوامیان بە هۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕاگەیاند.

 

ڤیدیۆ و وێنەی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە شارەکانی عێراقی گرتەوە لەنێویاندا بەغدای پایتەخت،  بەپێی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک باران بارین بەردەوام بێت.

 

لەگەڵ باران بارینی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق، هاوڵاتیان ڕەخنە لە خراپی سیستمی ئاوەڕۆ و ژێرخانی پۆشراو دەگرن، کە بە وتەی ئەوان مەترسی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو زیاد دەکات.

 

شارەزایانی بواری کەشوهەوا لە عێراق دەبینن کە بارانبارینی بەردەوامی باران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە شێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاویکی وێرانکەر بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشێکە لە کاردانەوەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق پێنجەم وڵاتی زیانلێکەوتووی جیهانە لە ئەنجامی گۆڕانە ژینگەییەکان.