لە باڵەخانەیەکی ئەنتاکیادا ٣٠ کەس بێسەروشوێنن

لە ئەنتاکیا کە بووەتە شاری تەرمە بێسەروشوێنەکان، ڕۆژانە ژمارەی بێسەروشوێنەکان لە زیادبووندایە، عوسمان تاشکین باسی لەوەکرد، کە خوشکەکەی حەسرەت کلیچ و هاوژینەکەیو کچە بچوکەکەیان و ٣٠ کەسی دیکە لە هەمان باڵەخانە بێسەروشوێنن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

هاتای- لە هاتای کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، شارۆچکەکاننی بە تەواوی وێران بوون، لە دەفنە، ئەنتاکیا، سامانداغ کرخان و ئەسکەندەروونە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە هەمان شوێن نێژراون، هەروەها زۆر کەس هەن کە ناسنامەکەیان نادیارە و نەنێژراون، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی ئەنتاکیادا هێشتا داروپەردووەکان لانەبراون و دەیان کەسی بێسەروشوێنن.
 

ئەندامانی خێزانێكی سێ کەسی بێسەروشوێنن

یەکێک لەو خێزانانەی دوای بوومەلەرزەکە هیچ زانیارییەکیان لێ نەزانرا، بنەماڵەی کلیچە، حەسرەت کلیچ و مستەفای هاوژینی و ئایسەلی کچە بچوکیان لە گەڕەکی گوزلبورچ لە ئەنتاکیا نیشتەجێبوون، باڵەخانەکەیان لە بوومەلەرزەکەدا داڕما، باڵەخانەکە سەرەتا لەلایەن کەسوکاری نیشتەجێبووەکانەوە پشکنینی بۆ کرا، دوای چەند ڕۆژێک کە ئافاد گەیشتە ئەوێ، ئەوانیش گەڕانیان کرد، بەڵام هەموو خەڵکەکەی ناوی نەدۆزرانەوە و ٣٠ کەس لەو شوقەیە بێسەروشوێنن کە ١٠٠ کەسی تێدا دەژیا.

 

"دوای بوومەلەرزەکە شوقەکە بۆنی غازی لێهات"

عوسمان تاشکین مامی حەسرەت کلیچە، ڕوونیکردەوە، لەکاتی بوومەلەرزەکەی یەکەمدا، دوای ڕووخانی شوقەکە، ئەو کەسانەی توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن، ڕایانگەیاندووە، کاتێک شوقەکەیان بەجێهێشتووە، بۆنێکی بەهێزی غازیان لێکردووە و ئاگر کڵپەی کردووە، وتیشی: هەر لە یەکەم ڕۆژدا کە دەستمان بە گەڕان کرد، نزیکەی ٧٠ کەس ئەو شوقەیەیان بەجێهێشت، گروپەکانی ئافاد دوای چوار ڕۆژ گەران، بەڵام هیچ زانیارییەکمان لەو ٣٠ کەسە دەست نەکەوت کە مابوونەوە، بۆ وەرگرتنی نمونەی DNA چووینە شوێنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام نزیکەی ٥٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە ٣٠ کەسەوە بەدەستنەهاتووە، بەداخەوە لە زۆرێک لە شوقەکاندا کەسانی بێسەروشوێن هەن، ئێمە دەمانەوێت زانیاری لەسەر خوشکەکەمان و خێزانەکەی وەربگرین، بە زیندووی یان مردوویی بێت.

 

لەسەر جادەی ڕێیهانلی گۆڕستانێک دروستکرا

لەسەر ڕێگای ڕێیهانلی گۆڕستانێکی سێ بەشیی بۆ ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئەو شارەدا گیانیان لەدەستداوە دروستکرا و تا ئێستاش ٧ هەزار کەس لەوێ بەخاک سپێردراون، لەناو ئەو چیرۆکانەی کە ژمارەیان لەسەرە، پرسەی بێ کەسی زۆر هەیە، زۆرێک لەو کەسانەی کە نمونەی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکارە ونبووەکانیان داوە، دوای ناسینەوەیان دەنێژرێن.