پاسەوانێک ئەشکەنجەی منداڵێکی دا و داوا لە خێزانی منداڵەکە کرا بێدەنگ بن

پاسەونیک بە ناوی "عادل ئۆ" لە لە گوندی زەویک لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ، ئەشکەنجەی منداڵێکی دا، بە خێزانی ئەو منداڵەی کە چوار ددانی بەهۆی ئەشکەنجەکەوە شکاوە وترا: تۆ دراوسێیت، با ڕووداوەکە گەورە نەبێت" و داوایان کرد ڕووداوەکە دابخرێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

شرناخ- لە گوندی زەویک سەر بە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ، عادل ئۆ، سەرۆکی پاسەوانەکان ئەشکەنجەی منداڵێکی ١٠ ساڵی دا، چوار ددانی منداڵەکە شکاون و لەسەر لەشی شین بوونەوە هەیە، خێزانی منداڵەکە بۆ سکاڵا چوونە بنکەی پۆلیس، بەڵام  ئاماژە بەوە کراوە لە بنکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە قایلکراون بەوەی سکاڵا تۆمار نەکەن.

 

ڕووداوەکە ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەم لە گوندی زەویک ڕوویدا. سەرەتا کوڕەکەی عادل ئۆ ئەو منداڵەی ڕاگرت کە لەگەڵ خوشکە دوو ساڵانەکەی دەچوو بۆ فرۆشگە، کاتێک منداڵە ١٠ ساڵانەکە کاردانەوەی بەرامبەر کوڕی پاسەوانی گوندەکە نیشاندا کە توندوتیژی بەرامبەر خوشکە دوو ساڵانەکەی کرد، عادل ئۆ دەستوەردانی کردو توندوتیژی دژی منداڵەکە کرد.

 

سەرەڕای ئەمە هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەنگی نەکردو ئەو منداڵەی ئەشکەنجەدرا لە لایەن دایکییەوە ڕزگارکرا.

 

لە بنکەی پۆلیس وترا: با ڕووداوەکە گەورە نەبێت

چوار ددانی ئەو منداڵەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە شکاون و شوێنی لێدان بە لەشییەوە هەیە، بە خێزانەکەیان ڕاگەیاندووە تەنانەت ئەگەر سکاڵاش بکەن، سزا نادرێن، تەنها سزای ماددی دەدرێن و دەستگیرناکرێن، ئێوە دراوسێن و با ڕووداوەکە گەورە نەبێت، لێکۆڵینەوە دەکەین.

 

عادل ئۆ، سەرۆکی پاسەوانانی گوندەکە، کە هەمان ڕۆژ چوو بۆ بنکەی پۆلیس دوای شایەتیدان ئازاد کرا. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، عادل ئۆ، لە ڕێگەری موختاری گوندەکەوە دەیەوێت خێزانەکە قایل بکات کە سکاڵا تۆمار نەکەن، تا ئێستا نازاندرێت ئایا هیچ ڕێوشوێنێک لە بەرامبەر عادل ئۆ گیراوەتەبەر یاخود نا.

 

ئەوەش زانراوە، ئەو منداڵانە نەبراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرو داوایان لێکراوە ڕووداوەکە دابخەن.