کۆمەڵێک هۆکار هەن هەناسەی مرۆڤ تەنگ دەکەن
کۆمەڵێک هۆکار بۆ هەناسەتەنگی هەیە، لەوانە تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان و تووشبوون بە سەرمابوونی توند.

ناوەندی هەواڵ
هەناسەتەنگی بریتییە لە هەستکردن بەوەی ناتوانیت بڕێ پێویستی هەوا هەڵبمژیت، ئەمەش حاڵەتێکە کەسانێکی زۆر لەکاتی خەودا تووشی دەبن، یاخود لە کاتی ئاساییدا بەسەریاندا دێت و وادەکات نەتوانن ئەرکە ئاساییەکانی ڕۆژانەیان جێبەجێ بکەن.
کۆمەڵێك لە سەرەکیترین هۆکارەکانی تووشبوون بە هەناسەتەنگی بریتیین لە:
-تووشبوون بە هەستیاری لە سنگدا.
-جەڵتەی خوێن لە دەمار و خوێنبەرەکانی سنگ.
-ناڕێکی لێدانی دڵ
-تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان.
-تووشبوون بە سەرمابوونی توند.
-قەڵەوی زۆر.
-جگەرەکێشان.
-نەخۆشییە جیاوازەکانی دڵ.
-ڕەبۆ.
- خەمۆکی.