دەستەی ژینگەی هەرێم: بە بیابانبوون زیان بە ژنان دەگەیەنێت

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیادبوونی بەبیابانبوون زیانی زیاتر بە ژنانی ئیشكەر دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ


١٧ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و بەبیابیان بوونە، لەو بارەیەوە دەستەی ژینگەی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا هاتووە: بەهۆی زیادبوونی كێشەكانی پەیوەست بەبیابانبوون و كاریگەری لەسەر گشت توێژەكان بەگشتی و ژنانی ئیشكار لەبواری كشتیارییدا بەتایبەتی، ئەمساڵ جیهان ئەم بۆنەیە بەدروشمی "ژنان: زەوی خۆیان، مافی خۆیان" یاد دەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی ژنان ماندوون بەزەوییەكانەوە بەڵام خاوەنی بڕیار نین لە بەڕێوەبردنیاندا.


ئاماژە بەوەشکراوە،  ئەمەش هۆكارە بۆ سنورداركردنی پێشكەوتن و سەركەوتنیان، جگە لەوەی كاتێك زەوییەكان بەرەو وشكبوون دەچن و ئاو كەم دەبێت، زیانی گەورە بەر ژنانی ئیشكار دەكەوێت، بۆیە داواكراو ئەوەیە ژنانی ئیشكار توانادار بكرێن بە مافی خاوەندارێتی، لە پێناوی ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان هەبێت لە وەبەرهێنان لە ئایندەیان و ئایندەی مرۆڤایەتییدا، چونكە لەسەر ئاستی جیهاندا دیاردەی بەبیابانبوون و چۆڵكردنی گوند و لادێكان و كەمبوونەوەی دەرامەتە سروشتییەكان، وایان كردووە كە نیوەی زیاتری دانیشتووانی جیهان لەناو شارەكاندا بژین.


لە پەیامەکەی دەستەی ژینگەی هەرێم ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆیە لەگەڵ دەركەوتنی ئاسەوارەكانی گۆڕانی كەشوهەواشدا، پێویستە شێوازی ژیانیش بگۆڕدرێن بە ئاڕاستەی برەودان بە چەمكی سەوزكردن و وەبەرهێنان لە بواری ووزە نوێبووەوەكان و دووبارە بونیادنانەوەی ژینگەییانەی شارەكان و دەستكردن بە چارەسەركردنی كێشەی كەشوهەوا.